ئەمریكا دەیەوێت پارە بلۆكەكراوەكانی ئێران بۆ قەرەبوو كردنەوەی ووڵاتانی كەندئاو بەكاربھێنێت
PeyamaKurd - ئەمریكا دەیەوێت پارە بلۆكەكراوەكانی ئێران بۆ قەرەبوو كردنەوەی ووڵاتانی كەندئاو بەكاربھێنێت
ئاژانسی هەواڵی "ڕۆیتەرز" بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە دەوڵەتی ئەمریکا خەریکی لێکۆڵینەوە لە گەڵاڵەیەک بۆ بەکارهێنانی داراییە بلۆککراوەکانی ئێران بە مەبەستی قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانەیە کە لە کاتی شەڕدا بەر ووڵاتانی هاوپەیمانی واشینتۆن لە کەندئاو کەوتوون.
لەم چوارچێوەیەدا، سەرچاوەیەکی نزیک لە "سکات بێسێنت"، وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا، بە کاناڵی "CBS"ی ڕاگەیاندووە کە ئەم وەزارەتە بەتەمایە تەواوی دەسەڵاتەکانی بەکار بهێنێت تا دارایی یەکانی ئێران بۆ نۆژەن کردنەوەی زیانەکانی هێرشەکانی داهاتووی تاران تەرخان بکات.
بێسێنت فەرمانی بە وەزارەتی خەزێنەداری کردووە خەمڵاندنێکی گشتگیر لە هاوپەیمانانی کەندئاو (عەرەبستان، ئیمارات، کوەیت، بەحرەین، قەتەر و عوممان) سەبارەت بە تێچووی زیانەکانی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە سەرەتای شەڕەکەوە وەربگرێت.