ئەمریکا سزای بەسەر کۆمپانیایەکی گەورەی چینی و چەندین نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراوی ئێران دا سەپاند
PeyamaKurd - ئەمریکا سزای بەسەر کۆمپانیایەکی گەورەی چینی و چەندین نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراوی ئێران دا سەپاند
تۆمی پیگۆت، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ڕقی ئابووری" (Economic Fury)، سزای نوێی ووڵاتەکەی بۆ سەر ئەو تۆڕانە ڕاگەیاند کە هاوکاری دارایی و بازرگانی ئێران دەکەن.
کۆمپانیای چینی "Qingdao Haiye Oil Terminal" خراوەتە لیستی سزاکانەوە، تۆمەتبارە بە هاوردەکردنی دەیان ملیۆن بەرمیل نەوتی ئێران بە شێوەی نایاسایی و لە ڕێگەی گواستنەوەی نەوت لە کەشتییەکەوە بۆ کەشتییەکی دیکە، ملیاران دۆلاری بۆ تاران دابین کردووە.
ھەروەھا سێ نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراوی ئێرانی و چەندین کۆمپانیا و کەسی دیکە سزادراون.
ئەم نووسینگانە وەک نێوەندگیر کاریان کردووە بۆ گۆڕینی داهاتی نەوت بۆ دراوە جیهانییەکان.
داهاتەکان بۆ دابینکردنی دارایی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە ناوچەکەدا بەکارهێنراون.