ئەی بی سی نیووز : فەرماندەی سێنتکام بژاردەی لێدانی سەربازی بۆ سەر ئێران دەخاتە بەردەم ترامپ
ئەی بی سی نیووز : فەرماندەی سێنتکام بژاردەی لێدانی سەربازی بۆ سەر ئێران دەخاتە بەردەم ترامپ
کەناڵی ABC News بە پشتبەستن بە سەرچاوە نزیکەکانی کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، دەریاوان براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM)، ڕۆژی پێنج شەممە بژاردەی جۆراوجۆری بۆ کردەوەی سەربازی دژی کۆماری ئیسلامی لە دیدارێکدا لەگەڵ دۆناڵد ترامپ خستووەتەڕوو.
ئەمە یەکەم جارە لە سەرەتای قەیرانی ئەم دوایی یە لەگەڵ ئێران دا کە فەرماندەی سێنتکام ڕاستەوخۆ بۆ سەرۆکی ئەمریکا ڕاپۆرت بدات؛ هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا ژەنەڕاڵ دەن کەین، بەرپرسی ئەرکانی هاوبەشی هێزە چەكدارەكان و باڵاترین ڕاوێژکاری سەربازی ترامپ ئامادە بووە.
بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو بژاردانەی باس دەکرێن، لێدانی سنووردار بۆ سەر دامەزراوە مووشەکییە بالیستیکییەکان و شوێنە ئەتۆمییەکان وەک "ئاگادارکردنەوە" بۆ ناچارکردنی تاران بۆ قبوڵکردنی داواکارییەکانی واشینتۆن، تا ئۆپراسیۆنێکی گەورەتر و درێژخایەنتر کە دەتوانێت ببێتە هۆی گۆڕینی ڕژێم.