براد كووپر: توانای مووشەکی و درۆنی ئێران ٩٠ لەسەد کەمی کردووە
PeyamaKurd - براد كووپر: توانای مووشەکی و درۆنی ئێران ٩٠ لەسەد کەمی کردووە
براد کووپێر، فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا ڕایگەیاند کە پیشەسازییە مووشەکی، دڕۆنی و دەریایی یەکانی ئێران ٩٠ لەسەد لاواز بوون".
ناوبراو ھەروەھا جەختی کردەوە کە هەڕەشەکانی ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە و ئەم ووڵاتە چیتر وەک ڕابردوو توانای هەڕەشەکردنی لە ئەمریکا و هاوپەیمانە ناوچەیی یەکانی نەماوە.
کووپر ئاماژەی بەوە کرد کە هێزە نیابەتییەکانی ئێران لە ماوەی ٣٠ مانگی پێش شەڕی ئەم دوایی یەدا، زیاتر لە ٣٥٠ هێرشیان دژی هێزەکان و دیپلۆماتکارانی ئەمریکا ئەنجام دابوو؛ بە تێکڕا سێ ڕۆژ جارێک هێرشێک، کە لە ئەنجامدا ٤ سەربازی ئەمریکا کوژران.
فەرماندەی سێنتکام ھەروەھا ووتی :"ئەمڕۆ حەماس، حیزبۆڵڵا و حووسییەکان هەموویان لە پشتیوانی تاران بێ بەش کراون."
ناوبراو هەروەها ئاشکرای کرد کە سوپای ئەمریکا چیتر پێویستی بە بەکارهێنانی تەقەمەنی گرانبەها و پێشکەوتوو بۆ خستنەخوارەوەی دڕۆنەکانی ئێران نییە و ئێستا چەکی هەرزانتر بۆ ئەو مەبەستە بەکار دێنن.