بلوومبێرگ : جووڵەی کەشتیوانی لە گەرووی هورموز ئاسایی دەبێتەوە و نەوت هەڵگرە زەبەلاحەکان گەڕانەوە
PeyamaKurd - بلوومبێرگ : جووڵەی کەشتیوانی لە گەرووی هورموز ئاسایی دەبێتەوە و نەوت هەڵگرە زەبەلاحەکان گەڕانەوە
🔴 بەپێی داتاکانی ئاژانسی بلوومبێرگ و کۆمپانیای "کیبلر"، دوای هێرشەکانی ئەم دوایی یەی ئێران، بۆ یەکەم جار جووڵەی کەشتیوانی لە گەرووی هورموز نیشانەکانی بووژانەوەی بەخۆیەوە بینیوە و متمانە بۆ کۆمپانیاکانی کەشتیوانی گەڕاوەتەوە:
زیادبوونی هاتووچۆ : لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا (دووشەممە و سێشەممە) جووڵەی کەشتییەکان بە هەردوو ئاراستەکەدا زیادی کردووە؛ تەنها ڕۆژی دووشەممە ٢٤ کەشتی بارهەڵگری نەوت، گازی شل و کەرەستەی خاو لە گەرووەکە تێپەڕیون.
قەبارەی نەوتەکە: کۆی ئەو نەوت هەڵگرانەی لەو ماوەیەدا لە گەرووی هورموزەوە تێپەڕیون، توانای گواستنەوەی نزیکەی ١١ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاویان هەبووە.
گەڕانەوەی نەوتهەڵگرە زەبەلاحەکان: سێ نەوتهەڵگری بەتاڵی کۆمپانیای (سینۆکۆر)ی کۆریای باشوور چوونەتە ناو ئاوەکانی کەندئاو، و نەوت هەڵگری چوارەمیش ئاماژەی ناردووە کە بەڕێگاوەیە بەرەو بەندەری بەسرەی عێراق.