Cîhan
بەیاننامەیەکی فەرمی سوپای ئیسرائیل سەبارەت بە ئێران
PeyamaKurd - بەیاننامەیەکی فەرمی سوپای ئیسرائیل سەبارەت بە ئێران
سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکی فەرمی دا ڕایگەیاند ؛ ئاگربەست ھەیە، بەڵام ئامادەین دەست بەجێ بگەڕێینەوە بۆ هێرشی دژی کۆماری ئیسلامی
سوپای ئیسڕائیل لە بەیاننامەیەکی فەرمی دا ڕایگەیاند کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە پێی فەرمانی ئاستی سیاسی لە دۆخی ئاگربەست لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دا بووە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە پێشهاتەکانی ناوخۆی ئێران و دانووستانە بەردەوامەکان بە ووردی و بەردەوام چاودێری دەکرێن و سوپای ئیسرائیلیش لە ئامادەیی تەواوی بەرگری دایە. هەروەها جەخت لەوە دەکرێتەوە کە ئەگەر پێویست بکات ئەم هێزە ئامادەیە بە خێرایی بگەڕێتەوە بۆ ئۆپراسیۆنەکان و دەست بە هێرشی بەهێز لە ئێران بکاتەوە.