ترامپ : ئێران بە پێچەوانەی لێدوانەکانی، بە تەواوی ڕازی بووە بە پشکنینی بەرفراوانی بنکە ئەتۆمییەکانی/ تەنگەی هورموزیش بە کراوەیی دەمێنێتەوە
PeyamaKurd - ترامپ : ئێران بە پێچەوانەی لێدوانەکانی، بە تەواوی ڕازی بووە بە پشکنینی بەرفراوانی بنکە ئەتۆمییەکانی/ تەنگەی هورموزیش بە کراوەیی دەمێنێتەوە
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ترووس سۆشیال ڕایگەیاند ئێران ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر "بەرزترین ئاستی پشکنین بۆ بنکە ناوکییەکانی بۆ ئایندەیەکی نادیار "، ئەمەش ڕێگە خۆش دەکات بۆ بەردەوامی دانووستانەکانی نێوان هەردوو ووڵات.
ترامپ هەروەها لە پەیامێکی دیکەدا ڕایگەیاندووە دوێنێ ١٩ ملیۆن بەرمیل نەوت بە تەنگەی هورموزدا تێپەڕیوە و وتی ئەمە ڕیکۆردێکی مێژوویی یە. ناوبراو ئاماژەی بە دابەزینی نرخی نەوت کرد و ئەم پێشهاتەی بە نیشانەی زیادبوونی ئاسایشی جیهانی زانی.
سەرۆکی ئەمریکا ڕەخنەی لە میدیا سەرەکییەکان گرت و ووتی هەوڵی ئەوە دەدەن سەرکەوتنی ئەمریکا کەم بایەخ پیشان بدەن و ڕایگەیاند ئێران بە پێچەوانەی لێدوانەکانی، بە تەواوی ڕازی بووە بە پشکنینی بەرفراوانی بنکە ئەتۆمییەکانی.
سەرۆک ترامپ نووسیویەتی لە ئەنجامی ئەم ڕێککەوتنە و "دەستکەوتە بەرچاوەکانی دیکە" لەلایەن ئێران ەوە، ڕازی بووە کە تەنگەی هورموز بە کراوەیی بهێڵێتەوە و گەمارۆی دەریایی نەسەپێنێت. بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە هێز و کەشتییە جەنگییەکان لە ناوچەکەدا لە ئامادەباشی دا دەمێننەوە بۆ دووبارە دامەزراندنەوەی گەمارۆی دەریایی ئەگەر پێویست بکات؛ ووتیشی سیناریۆیەکی لەو شێوەیە لە ژێر بارودۆخی ئێستادا بەدوور نازاندرێت.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە ئەو پارە یان لێخۆشبوونە لە سزاکان کە لەلایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکاوە دەرکراوە، لە هەژمارێک دا لە ژێر کۆنترۆڵی ئەمریکا دایە و تەنها بۆ کڕینی خۆراک و پێداویستی پزیشکی لە ئەمریکا بەکاردەهێندرێت، لەوانە گەنمەشامی و گەنم و سۆیا لە جووتیارانی ئەمریکی.
سەرۆک ترامپ بە وەسف کردنی بارودۆخی ئێران وەک "قەیرانی مرۆیی" ووتی کە هاوکاری لەم بوارەدا پێویستە و دەبێت پێش ئەوەی درەنگ بێت دابین بکرێت. لە کۆتایی دا جەختی لەوە کردەوە کە دانووستانەکانی نێوان لایەنەکان "زۆر بە باشی بەرەوپێش چوون".