TR KU SO
FB X
Cîhan

ترامپ: ئەمریکا لە هێرشەکەی سەر پارسی باشوور دەستی نەبووە؛ ئەگەر جارێکی تر هێرش بکرێتە سەر قەتەر كاردانەوەی تووندمان دەبێت.

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 20 Mart 2026 06:54

PeyamaKurd - ترامپ: ئەمریکا لە هێرشەکەی سەر پارسی باشوور دەستی نەبووە؛ ئەگەر جارێکی تر هێرش بکرێتە سەر قەتەر كاردانەوەی تووندمان دەبێت.

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ترووس سۆشیال بڵاویکردەوە، ڕایگەیاند، ئەمریکا هیچ زانیارییەکی لەسەر هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کێڵگەی گازی پارسی باشوور نییە و دەستی لەم ئۆپراسیۆنەدا نەبووە. هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە قەتەر هیچ ڕۆڵێکی لەم هێرشەدا نییە و ئاگای لێی نییە.

ترامپ بە ئاماژەدان بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بەشێک لە کێڵگەی گازی پارسی باشوور، نووسیویەتی ئەم کارە "لە تووڕەیی"دا كراوە و تەنیا بەشێکی سنووردار لە کێڵگەکە کراوەتە ئامانج. ناوبراو بانگەشەی ئەوەی کرد کە دوای ئەم هێرشە کۆماری ئیسلامی بە هەڵە دامەزراوەکانی LNG ی قەتەری کردە ئامانج.

هەروەها ووتی لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی هێرش بۆ سەر دامەزراوە گازەکانی قەتەر، واشینتۆن بە تووندی و بێ وێنە كاردانەوەی بەرامبەر کێڵگەی گازی پارسی باشوور دەبێ. جەختیشی کردەوە کە ئەم کارە تەنانەت بەبێ هەماهەنگی و ڕەزامەندی ئیسرائیلیش دەتوانرێت ئەنجام بدرێت.
 

Paylas: