ترامپ : بەرپرسانی ئێران بێ ئابڕوون و سەوداکردن لەگەڵیان بە نیەتێکی باشەوە ئەستەمە
PeyamaKurd - ترامپ : بەرپرسانی ئێران بێ ئابڕوون و سەوداکردن لەگەڵیان بە نیەتێکی باشەوە ئەستەمە
سەرۆکی ئەمریکا پەیامێکی تووندی دژ بە بەرپرسانی ئێران بڵاوکردەوە و بە کەسانی "بێ ئابڕوو" ناودێری کردن کە "مامەڵەکردن لەگەڵیان بە نییەتێکی باش ئەستەمە."
سەرۆک دۆناڵد ترامپ بەرپرسانی ئێرانی بەوە تۆمەتبار کرد کە زانیاری هەڵەیان داوەتە دەزگا هەواڵییەکان سەبارەت بە ناوەڕۆکی ڕەشنووسی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران.
سەرۆک ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ترووس ڕایگەیاند، "ئەو خاڵانەی کە ئێران بۆ میدیا ساختەکان دزەی پێکردوون هیچ پەیوەندییەکیان بەو خاڵانەوە نییە کە بە نووسراو لەسەری ڕێککەوتووین."
ترامپ ئاماژەی داوە بەوەی لێدوانە "لاوازەکانی" بەرپرسانی ئێران لە بارەی ناوەڕۆکی نووسراوی ڕێککەوتنەکە "هیچ پەیوەندییەکیان بە ڕاستییەوە نییە."
دەشڵێت، "کەسانێکی زۆر بێ ئابڕوون لە مامەڵەدا. لەگەڵ ئەوان دا شتێک نییە بە ناوی مامەڵەکردن بە نیەتێکی باشەوە. جێگەی تێڕامانە!"
ترامپ هۆشداری بە بەرپرسانی ئێران دا بەوەی "باشترە بۆیان هەڵسوکەوتەکانیان ڕاست بکەنەوە، بە زوویی”.