ترامپ زانیاری نوێ سەبارەت بە دۆخی سەربازی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان واشینتۆن و ئێران ڕادەگەێنێت
PeyamaKurd - ترامپ زانیاری نوێ سەبارەت بە دۆخی سەربازی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان واشینتۆن و ئێران ڕادەگەێنێت
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانی دا بۆ ڕۆژنامەنووسان، ووردەکاری نوێی دەربارەی پەیوەندییەکانی واشینتۆن و تاران و دۆخی سەربازی ناوچەکە ئاشکرا کرد.
ترامپ ڕایگەیاند کە ڕاستەوخۆ بە تەلەفۆن لەگەڵ تاران لە پەیوەندیدان، بەڵام دوایین پێشنیازی ئێرانی بۆ ڕێککەوتن ڕەت کردووەتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت ئێران دەیەوێت ڕێککەوتن بکات چوونکە هیچ هێزێکی سەربازی (دەریایی، ئاسمانی و بەرگری ئاسمانی) بۆ نەماوەتەوە.
ترامپ ئاماژەی بەوە کرد کە سەرکردایەتی ئێران دابەش بوون بەسەر چەند گرووپێکی جیاوازدا و توانای بڕیاردانی یەکگرتوویان نەماوە.
نیگەرانییەکانی دەربارەی کەمی چەک ڕەت کردەوە و ڕایگەیاند ئەمریکا لە هەموو کاتێک پڕچەک ترە و لە هەموو جیهان کۆگای چەکی هەیە.