جەی دی ڤەنس : ئەو زانیارییانەی باس لە گەڕاندنەوەی پارەی سڕكراوی ئێران دەكەن ناڕاستن
PeyamaKurd - جەی دی ڤەنس : ئەو زانیارییانەی باس لە گەڕاندنەوەی پارەی سڕكراوی ئێران دەكەن ناڕاستن
جەی دی ڤەنس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، ڕۆژی هەینی ئەو زانیارییانەی بە "ناڕاست" و "سەیروسەمەرە" ناوبرد گوایە ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕیوە چەندین ملیار دۆلار لە پارەی سڕکراوی ئێران بداتەوە بەو ووڵاتە.
ڕایگەیاند، "ئێرانییەکان هیچ پارەیەکی نەختینە وەرناگرن و هیچ بڕە پارەیەک تەنیا بۆ واژووکردنی گرێبەستێک یان بەشداری کردنیان لە کۆبوونەوەیەکدا ئازاد ناکرێت."
ڤەنس ووتی ڕێککەوتنەکە بە شێوەیەک داڕێژراوە کە نیگەرانییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە پێشینەی ئامانجەکان دایە، ئینجا "ئەگەر کۆماری ئیسلامی ئێران ئەرکەکانی خۆی جێ بەجێ بکات، ئەوکات سوودە ئابوورییەکان بۆ ئەوان و هەموو ناوچەکە دەبێت."
جێگری سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە "ئەم ڕێککەوتنە توانای ئەوەی هەیە کە ناوچەکە دووبارە درووست بکاتەوە و ببێتە هۆی ئاشتییەکی هەمیشەیی."
ڤانس دڵنیایی دا لەوەی لە کۆتایی دا سەرۆکی ئەمریکا دەرەنجامێکی "باش" لەو پرسەدا بۆ ئەمریکا بەدەست دەهێنێت.