Cîhan
دادگای باڵای ئێران سزای لەسێدارەدانی بۆ ١٢ خۆپیشاندەر پەسەند کرد
PeyamaKurd - دادگای باڵای ئێران سزای لەسێدارەدانی بۆ ١٢ خۆپیشاندەر پەسەند کرد
دادگای باڵای ئێران بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ ١٢ دەست بەسەرکراوی خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایی یەی ئەو ووڵاتە پەسەند کرد و دۆسیەکانیانی بۆ جێ بەجێ کردن ڕەوانەی دادگای شۆڕشی ئەسفەهان کردووە.
بەپێی زانیارییەکان، پرۆسەی دادگایی کردنی ئەم کەسانە بەبێ ڕەچاوکردنی پێوەرە یاسایی یەکان بەڕێوەچووە؛ بە جۆرێک ڕێگەیان پێنەدراوە پارێزەری سەربەخۆیان هەبێت و ئاستەنگی زۆر بۆ پارێزەرەکانیان درووست کراوە تا نەتوانن دەستیان بە دۆسیەکانیان بگات، ئەمەش ژیانی زیندانییەکانی خستووەتە مەترسییەکی جیددییەوە.
هاوکات لەگەڵ ئەم بڕیارەدا، ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی هۆشدارییەکی تووندی سەبارەت بە بەردەوامی سەرکوتکارییەکان لە ئێران داوە.