TR KU SO
FB X
Cîhan

دانووستانەکانی ئەمریکا و ئێران لە سویسرا لە ناكاو بۆ کاتێکی نادیار دواخران

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 20 Haziran 2026 03:00

PeyamaKurd - دانووستانەکانی ئەمریکا و ئێران لە سویسرا لە ناكاو بۆ کاتێکی نادیار دواخران
 

وەزارەتی دەرەوەی سویسرا ڕایگەیاند، دانیشتنی هەینی شاندی ئێران و ئەمریکا لەبارەی پرسە هەڵپەسێردراوەکان بەڕێوە نەچوو، ئەوەش لەکاتێک دایە پێشتر بڕیاربوو هەردوولا لە هاوینەهەواری بێرگنشتۆک کۆببنەوە.

هەینی، ٢٩ی جۆزەردان، ئاژانسی ڕۆیتەرز لەسەر زاری وەزارەتی دەرەوەی سویسرا بڵاوی کردووەتەوە، تاوەکوو ئێستا هۆکاری فەرمی دواخستنی دانووستانەکانی نێوان واشینتۆن و تاران ڕانەگەێندراوە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی بەرپرسانی ئەمریکا، ئامادەکارییەکانی سەردانی جەی دی ڤەنس، جێگری دۆناڵد ترامپ بۆ سویسرا تەواو نەبووە.

بڕیاربوو هەینی جەی دی ڤەنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا و بەرپرسانی ئێران سەرپەرشتی دانووستانەکان بکەن، بەڵام دواتر دانیشتنەکە لەناكاو بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
 

Paylas: