Cîhan
داوای کردنەوەی دەست بەجێی گەرووی هورموز لە لایەن ووڵاتانی كەندئاوەوە
PeyamaKurd - داوای کردنەوەی دەست بەجێی گەرووی هورموز لە لایەن ووڵاتانی كەندئاوەوە
ڕۆژی چوارشەممە ٩ی بانەمەڕی ١٤٠٥، ڕێبەرانی ووڵاتانی ئەندام لە ئەنجوومەنی هاوکاری کەندئاو، لە کۆبوونەوەیەکی نائاساییدا لە عەرەبستانی سەعوودی، سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان لە سەبارەت بە گەرووی هورموز مەحکووم کرد و داوایان کرد ئەم ڕێڕەوە بە تەواوی بکرێتەوە.
لە بەیاننامەی ئەم کۆبوونەوەیەدا کە بە سەرۆکایەتی "محەممەد بن سەلمان" شازادەی جانشینی سەعوودیە بەڕێوە چوو، هاتووە کە هەوڵەکانی تاران بۆ سنووردارکردنی هاتووچۆ لە گەرووی هورموز، ئەمنییەتی دەریایی ناوچەکەی خستووەتە مەترسییەوە. هەروەها ئەندامانی ئەو ئەنجوومەنە دژایەتی خۆیان لەگەڵ پلانی کۆماری ئیسلامی بۆ وەرگرتنی سەرانە و باج لەو کەشتییانەی لە گەرووەکە تێدەپەڕن، ڕاگەیاند.