TR KU SO
FB X
Cîhan

دەست بەسەرکردنی گەنجێکی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران ەوە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 05 Haziran 2026 23:41

PeyamaKurd - دەست بەسەرکردنی گەنجێکی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران ەوە
 

ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، «ئاتیلا عەبدی»، گەنجێكی خەڵکی شاری جوانڕۆ لە پارێزگای کرماشان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران ەوە دەست بەسەر کرا.

ئەم هاووڵاتییە دوای دەست بەسەرکردنی بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن و بارودۆخی ناوبراو لەبەردەست دا نییە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەست بەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەردەست دا نییە.
 

Paylas: