TR KU SO
FB X
Cîhan

دەیان کەشتی لە بەندەری چابەهار گیریان خواردووە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 30 Nisan 2026 03:32

PeyamaKurd - دەیان کەشتی لە بەندەری چابەهار گیریان خواردووە
 

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکام) ڕایگەیاند بەهۆی تووندکردنەوەی گەمارۆوە دەریاییەکان بۆ سەر بەندەر و کەنارئاوەکانی باشووری ئێران، ڕێڕەوەکانی بازرگانی دەریایی بۆ ناوەوە و دەرەوەی ئەو ووڵاتە بە تەواوی پەکیان کەوتووە.

سێنتکام ئاماژەی بەوە کردووە کە پێش دەستپێکردنی ئەم گەمارۆیانە، بە تێکڕا ڕۆژانە ٥ کەشتی لە بەندەری چابەهار لەنگەریان دەگرت، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی داخرانی ڕێگاکانەوە زیاتر لە ٢٠ کەشتی لەو بەندەرەدا گیریان خواردووە و ناتوانن بجووڵێن.

بەپێی ئامارەکانی سێنتکام، تا ئێستا ٣٩ کەشتی بازرگانی بۆ ئەوەی نەکەونە ناو بازنەی گەمارۆوەکانەوە، ناچار بوون ڕێڕەوی گەشتەکانیان بگۆڕن و لە بەندەرەکانی ئێران دوور بکەونەوە.
 
 

Paylas: