سوپای ئیسرائیل فەرماندەی ڕێکخراوی حەماسی کوشت کە پلانی تیرۆریستی دژ بە هێزەکانی ئەو ووڵاتە بەڕێوە دەبرد
PeyamaKurd - سوپای ئیسرائیل فەرماندەی ڕێکخراوی حەماسی کوشت کە پلانی تیرۆریستی دژ بە هێزەکانی ئەو ووڵاتە بەڕێوە دەبرد
⭕️هێزەکانی سوپای ئیسرائیل لە ژێر فەرماندەیی باشوور شەوی (شەممە) هێرشیان کردە سەر باشووری کەرتی غەززە و موهەند عوسمان یاسین فەروانە فەرماندەی شانەیەکی تیرۆریستی لە باڵی سەربازی ڕێکخراوی تیرۆریستی حەماسیان کوشت.
⭕️فەروانە لە ماوەی شەڕ و لەم دواییانەدا چەندین پلانی تیرۆریستی دژ بە هێزەکانی سوپای ئیسرائیل و دەوڵەتی ئیسرائیل ئەنجام دا و بە هەڕەشەیەکی دەست بەجێ بۆ سەر هێزەکانی سوپای ئیسرائیل کە لە ناوچەکەدا چالاکی دەکەن دادەندرا.
⭕️ئەو تیرۆریستە لە هێرشێکی ئاسمانی وورددا بە ئامانجی نەهێشتنی ئەو مەترسییە کوژرا.
⭕️هێزەکانی سوپای ئیسرائیل لەژێر فەرماندەیی باشوور بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە لە ناوچەکە جێگیرکراون و بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان بۆ نەهێشتنی هەر هەڕەشەیەکی دەست بەجێ.