TR KU SO
FB X
Cîhan

سوپای ئیسرائیل : ٢٠ چەکداری حیزبۆڵڵا لە باشووری لوبنان کوژران

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 08 Temmuz 2026 02:04

PeyamaKurd - سوپای ئیسرائیل : ٢٠ چەکداری حیزبۆڵڵا لە باشووری لوبنان کوژران

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند لە ئۆپراسیۆنەکانی مانگی ڕابردوودا لە ناوچەی حەدەسای باشووری لوبنان، ٢٠ چەکداری حیزبوڵڵای لوبنانی کوژراون و زیاتر لە ١٥٠ چەکداریش دەستگیر کراون.

بەگوێرەی ئاماری سوپای ئیسرائیل، هێزەکانی لیوای زرێپۆشی ٤٠١ لەو ئۆپراسیۆنەدا نزیکەی ٩٠ دامەزراوەی سەر بە حیزبۆڵڵایان تێکشکاندووە. ئەو چەکانەی دەستیان بەسەردا گیراوە بریتین لە ئارپیجی و مووشەکی دژە تانک و چەکی قورسی جۆراوجۆر.

حەدەسە نزیکەی ١٠ کیلۆمەتر لە سنووری ئیسرائیل ەوە دوورە. سوپای ئیسرائیل دەڵێت ئۆپراسیۆنەکە لە چوارچێوەی هەوڵەکان بووە بۆ نەهێشتنی هەڕەشەکانی حیزبوڵڵای لوبنان کە ئێران پاڵپشتیان دەکات.

Paylas: