TR KU SO
FB X
Cîhan

سوپای ئەمریکا بە فەرمانی سەرۆک ترامپ دەستی بە هێرشەکانی بۆ سەر ئێران کردووە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 09 Temmuz 2026 04:46

PeyamaKurd - سوپای ئەمریکا بە فەرمانی سەرۆک ترامپ دەستی بە هێرشەکانی بۆ سەر ئێران کردووە

فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا ڕایگەیاند بە فەرمانی سەرۆک دۆناڵد ترامپ دەستی بە ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانیی زیاتر دژ بە ئێران كردووە.

سێنتکۆم ڕایگەیاند، "لەژێر ئاراستەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا دەستیان بە ئەنجامدانی هێرشی زیاتر دژ بە ئێران كردووە بۆ لاوازکردنی زیاتری تواناکانیان لە هەڕەشە كردنە سەر ئازادیی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز."

دەشڵێت، "ئەمەریکا ئێران بە بەرپرسیار دەزانێت لە دەستدرێژییە ناڕەواکانی ئەم دواییەی بۆ سەر ئازادیی جووڵەی کەشتییە بازرگانییەکان و تیمە مەدەنییەکان لەو ڕێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییر گرنگەدا."

Paylas: