TR KU SO
FB X
Cîhan

سێنتکام : تا ئێستا لە کاتی ئۆپراسیۆنە دەریایی یەکان چوار کەشتی ئێرانمان لەکار خستووە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 10 Mayıs 2026 05:39

PeyamaKurd - سێنتکام : تا ئێستا لە کاتی ئۆپراسیۆنە دەریایی یەکان چوار کەشتی ئێرانمان لەکار خستووە

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکام) ڕایگەیاند کە تا ئێستا چوار کەشتی ئێرانیان لەکاتی ئۆپراسیۆنە دەریایی یەکانی ناوچەکە لەکارخستووە.

بەگوێرەی ڕاگەیاندنی CENTCOM، ئەم کەشتیانە بریتین لە "تووسیکا" لە ١٩ ئاپرل، "حەسنا" لە ٦ی مەی، "سی استار" و "سەودا" لە ٨ی مەی، کە لە کاتی چالاکییەکانی جێ بەجێ کردن لە ناوچەکەدا لەکارکەوتوون.

هەروەها CENTCOM وێنەی کەشتییە جەنگییەکانی "USS Truxton" و "USS Rafael Peralta" و "USS Mason"ی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە ئەو کەشتییانە خەریكی ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنەكانیان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی CENTCOM، هێزەکانی ئەمریکا تا ئێستا ڕێڕەوی ٥٧ کەشتی بازرگانییان گۆڕیوە و چوار کەشتییان لەکارخستووە بۆ ئەوەی ڕێگە بە چوون و ھاتنیان لە بەندەرەكانی ئێران نەدەن.

Paylas: