TR KU SO
FB X
Cîhan

سێنتکام : هێزەکانمان زنجیرەیەک هێرشی بەرفراوانیان لە دژی کۆماری ئیسلامی دەست پێ کردووە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 08 Temmuz 2026 05:32

PeyamaKurd - سێنتکام : هێزەکانمان زنجیرەیەک هێرشی بەرفراوانیان لە دژی کۆماری ئیسلامی دەست پێ کردووە

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکام) ڕایگەیاند کە هێزەکانیان زنجیرەیەک هێرشی بەرفراوانیان لە دژی کۆماری ئیسلامی دەست پێکردووە بۆ سەپاندنی تێچووی قورس بەسەر تاران بەهۆی بە ئامانج گرتن و هێرش کردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لەگەڵ تیمە مەدەنییەکان لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان.
سێنتکام لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاندووە، ئەو ھێرشانە لە کاردانەوە بە کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی لە دژی ئەو سێ کەشتییە بازرگانییە بووە کە بە گەرووی هورموزدا ​​تێپەڕیون.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی “ناڕەوا و مەترسیدار و پێشێل کردنی ئاشکرای ئاگربەستە”.

Paylas: