سێنتکام : هێزەکانی ئەمریکا و بەحرەین، سەرکەوتوو بوون لە ڕێگریکردن و لەناوبردنی چەندین مووشەکی بالیستیک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی کە لەلایەن ئێران ەوە
PeyamaKurd - سێنتکام : هێزەکانی ئەمریکا و بەحرەین، سەرکەوتوو بوون لە ڕێگریکردن و لەناوبردنی چەندین مووشەکی بالیستیک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی کە لەلایەن ئێران ەوە
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکام) ڕایگەیاند کە لە ڕێكەوتی ٢ی جوون ، هێزەکانی ئەمریکا بە هاوکاری لەگەڵ بەحرەین، سەرکەوتوو بوون لە ڕێگری کردن و لەناوبردنی چەندین مووشەکی بالیستیک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی کە لەلایەن ئێران ەوە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵدرابوون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی CENTCOM، ئەو مووشەکانەی ئاراستەی کوەیت و بەحرەین کراون نەیانتوانیوە ئامانجەکانیان بپێکن، هەروەها ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە خەڵکی سڤیلیان لە ئاوەکانی ناوچەکە کردە ئامانج، خراونەتە خوارەوە.
هەروەها هێزەکانی ئەمریکا لە چالاکییەکی بەرگری دا وێستگەیەکی سەربازی کۆنترۆڵی زەمینییان لە دوورگەی قشم کردە ئامانج. ئەم ڕووداوە هیچ زیانێکی بۆ هێزەکانی ئەمریکای لێنەکەوتەوە.