TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئێران : چیتر پێویستمان بە ڕاوێژاکری سوپای پاسداران نییە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 12 Temmuz 2026 05:20

PeyamaKurd - سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئێران : چیتر پێویستمان بە ڕاوێژاکری سوپای پاسداران نییە

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دوو کۆبوونەوەی جیادا بە فەرمی بە بەرپرسانی ئێرانی ڕاگەیاندووە کە چیتر ووڵاتەکەی پێویستی بە ڕاوێژکاری سوپای پاسداران نییە و دەبێت کۆتایی بە هەژموونی گرووپە چەکدارەکانی خۆی بهێنێت.

بە پێی ڕاپۆرتیکی کەناڵی حؤڕەی ئەمریکی ، عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆتایی مانگی حوزەیرانی ڕابردوووەوە دوو کۆبوونەوەی گرینگ و جیاوازی لەگەڵ هەر یەکە لە عەباس عێراقچی ، وەزیری دەرەوەی ئێران و ئیسماعیل قائانی ، فەرماندەی فەیلەقی قودس ئەنجام داوە . تەوەری سەرەکی هەر دوو کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە پرسی چەکی دەرەوەی یاسا و هەژموونی گرووپە چەکدارەکان لە ناوخۆی عێراق دا.

سەرچاوە ئاگادارەکانی ناو حکوومەتی عێراق ئاشکرایان کردووە، لە کۆبوونەوەی ڕۆژی ٢٨ی حوزەیران ، زەیدی ڕاستەوخۆ نیگەرانییەکانی سەبارەت بە بوونی چەک لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت بە عێراقچی ڕاگەیاندووە و پێی ووتووە ، ئایا ئێوە ڕێگە دەدەن من دەست بە دۆسیەی ئەمنی و سەربازییەکان دا بگرم ، یان گرووپی چەکدار لە ناو خاکی ئێران درووست بکەم ؟ ئەو کاتەش لە ووڵامی وەزیری دەرەوەی ئێران نەخێر بووە ، زەیدی ڕایگەیاندووە : کەواتە بۆچی ڕێگە بە خۆتان دەدەن گرووپە چەکدارەکان لە سەر حێسابی دەوڵەتی عێراق بەهێز بکەن ؟ لە بەرامبەر دا عێراقچی تەنیا بەڵێنی گەیاندنی پەیامەکەی بە تاران پێیان داوە .

Paylas: