Cîhan
سەرۆککۆماری ئیمارات : ئێران هەڕەشەیەکی درێژخایەنە بۆ سەر ووڵاتانی ناوچەکە
PeyamaKurd - سەرۆککۆماری ئیمارات : ئێران هەڕەشەیەکی درێژخایەنە بۆ سەر ووڵاتانی ناوچەکە
ئەنوەر قەرقاش، ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری ئیمارات ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی ئێران وەک هەڕەشەیەکی درێژخایەن بۆ سەر ووڵاتانی ناوچەكە دەناسرێت و ئەم بابەتە کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی داهاتووی تاران لەگەڵ دراوسێیەکانی دا دەبێت.
ناوبراو بە جەخت کردنەوە لەسەر جیاوازی نێوان پەیوەندی و متمانە ووتی بونیاتنانەوەی پەیوەندییەکان ئەگەری هەیە، بەڵام گەڕانەوەی متمانە کاتێکی زۆری دەوێت.
ھەروەھا ئاماژەی بەوە کرد کە هێرشە بەرفراوانە مووشەکی و درۆنییەکان، متمانەی نێوان ووڵاتانی بە تووندی لاواز کردووە.