سەرۆکی فینلاند گومانی هەیە کە ڕووسیا خۆی بۆ هێرش کردنە سەر ووڵاتانی ناتۆ ئامادە دەکات
PeyamaKurd - سەرۆکی فینلاند گومانی هەیە کە ڕووسیا خۆی بۆ هێرش کردنە سەر ووڵاتانی ناتۆ ئامادە دەکات
🔸 لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ میدیاکانی سکاندیناڤیا ووتی : "وەک سەرۆک و فەرماندەی گشتی و تەنها فینلەندییەک، هیچ بەڵگەیەک نابینم کە شتێکی لەو شێوەیە ڕووبدات".
🔸سەرۆکی فینلاند بەم شێوەیە کاردانەوەی بەرامبەر لێدوانەکانی ئەم دوایی یەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی سوید میکایل کلاسۆن سەبارەت بە خواستی گوایە مۆسکۆ بۆ "تاقی کردنەوەی هێزی هاوپەیمانییەکە" نیشان دا.
🔸لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ڕووسیا چەندین جار نیگەرانی خۆی لە چالاکییە بێ وێنەکانی ناتۆ لە نزیک سنوورەکانی ڕۆژئاوای ووڵاتەکەی دەربڕیوە. هاوپەیمانییەکە هێزەکانی زیاد دەکات و ئەمەش بە "رێگری کردن لە دژی دەستدرێژی" ناودەبات. کرێملین ئاماژەی بەوە کردووە کە مۆسکۆ مەترسی لەسەر کەس درووست ناکات، بەڵام ئەو کارانە پشتگوێ ناخات کە ئەگەری مەترسیدارن بۆ بەرژەوەندییەکانی.