عەباس عێراقچی و ڤیتکاف بەرەو سویسرا بەڕێوەن
PeyamaKurd - عەباس عێراقچی و ڤیتکاف بەرەو سویسرا بەڕێوەن
سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژە بەوە دەکەن، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، شەممە بەرەو سویسرا ڕۆیشت بۆ دەست پێکردنی دانووستانەکان، بەڵام ئەگەری گۆڕانکاری لەو پلانەدا هەیە.
سەرچاوە دیپلۆماسییەکان ڕایانگەیاندووە، ئێران بە لایەنە ناوەندگیرەکانی ڕاگەیاندووە؛ ڕاگرتنی شەڕ لە لوبنان چەقی گفتوگۆکانە و مەرجێکی سەرەکییە بۆ سەرکەوتنی دانووستانەکانی نێوان واشینتۆن و تاران.
ئێرانییەکان جەخت دەکەنەوە کە دەبێت ئاگربەستی لوبنان بچێتە بواری جێ بەجێ کردنەوە پێش ئەوەی دەست بە گفتوگۆ تەکنیکییەکان بکەن.
لە لایەکی دیکەوە، ستیڤ ڤیتکاف نێردەی تایبەتی کۆشکی سپی بەرەو سویسرا بەڕێوەیە، جەرد کوشنەری نێردەی دۆناڵد ترامپ یش هەر ئێستا لەوێیە. هاوکات، ڕافائێل گرۆسی، بەڕێوبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی ، لە سویسرایە و لەگەڵ تیمە تەکنیکییەکانی ئەمریکا کۆبووەتەوە بۆ هاوکاری کردن لە لایەنە هونەرییەکانی ڕێککەوتنە ئەتۆمییە ئەگەرەییەکە.