Cîhan
لە نەبەتیە تا حەبووش؛ باشووری لوبنان جارێکی دیکە بوو بە گۆڕەپانی پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبۆڵڵا
PeyamaKurd - لە نەبەتیە تا حەبووش؛ باشووری لوبنان جارێکی دیکە بوو بە گۆڕەپانی پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبۆڵڵا
باشووری لوبنان لە شەوی ڕابردووەوە شاهیدی خولێکی نوێی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بووە. سەرچاوە لوبنانییەکان باس لەوە دەکەن کە چەند خاڵێک لە گوند و ناوچە جیاجیاكان، لەوانە سێر، جەوز، تەبنا، ئەلجەبور، ئەلحەمادیە، ئەلدویر، حەبووش و شاری نەبەتیە کراونەتە ئامانج.
ڕاپۆرتە سەرەتایی یەکان باس لە كوژران و برینداربوونی ژمارەیەک کەس دەکەن..
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، ئەم هێرشانە دژی ژێرخان و پێگەکانی حیزبۆڵڵا ئەنجامدراون؛ گرووپێک کە بە ووتەی ئیسرائیل سەرەڕای ئاگربەست لە ئەنجامدانی هێرش و جمووجۆڵی سەربازی دژی هێزەکانی ئیسرائیل بەردەوام بوون.