مارکۆ ڕۆبیۆ : ئێران ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دانووستان لەسەر لایەنەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی کە پێشتر ڕەتی کردبووەوە.
PeyamaKurd - مارکۆ ڕۆبیۆ : ئێران ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دانووستان لەسەر لایەنەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی کە پێشتر ڕەتی کردبووەوە.
مارکۆ ڕۆبیۆ بە کۆنگرێسی ئەمریکای ڕاگەیاند، ئێران ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دانووستان لەسەر لایەنەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی کە پێشتر ڕەتی کردبووەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوە کرد کە دانووستانەکان لەگەڵ ئێران بەردەوامە بەڵام هیچ گەرەنتییەک نییە کە کۆتایی بە شەڕەکە بهێنن.
هاوکات داوای لە ئێران کرد گەرووی هورمز بکاتەوە و ڕایگەیاند کە ئەمە یەکەم مەرجی ئەمریکایە، بەڵام بە تەنها ئەو کارە نابێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی سزاکان و هەڵگرتنی گەمارۆوەکان مۆرکیان دەبێت.
کاتژمێرێک پێشتر ئاژانسی هەواڵی فارس لە زاری سەرچاوەیەکی بێ ناوەوە بڵاوی کردەوە، ئاڵوگۆڕی پەیامەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا "لانی کەم چەند ڕۆژێکە وەستاوە".
ڕاپۆرتی فارس باسی لەوەش کردووە کە دوایین پەیامی تاران بۆ واشینتۆن "پەیامێکی ڕوون بووە سەبارەت بە لوبنان" بەڵام ووردەکاری زیاتری نەخستووەتەڕوو.
مارکۆ ڕۆبیۆ کە هاوکات ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دۆناڵد ترامپ ە، بەیانی سێشەممە لەبەردەم لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا ووڵامی پرسیاری یاسادانەرانی دایەوە سەبارەت بە داواکاری بوودجەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا.
ئیدارەی ترامپ داوای ڕەزامەندی کۆنگرێس دەکات بۆ کەم کردنەوەی بوودجەی کاروباری دەرەوە بە ڕێژەی 30% و زیادکردنی بوودجەی سەربازی بە ڕێژەی 50%.