TR KU SO
FB X
Cîhan

مایک واڵتز : پەیوەندی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ، سێ دۆسییەی سەرەکی یۆرانیۆمی پیتێندراو، پڕۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم و گرژییەکانی گەرووی هۆرمۆز لەبەردەم دان

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 17 Mayıs 2026 06:07

PeyamaKurd - مایک واڵتز : پەیوەندی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ، سێ دۆسییەی سەرەکی یۆرانیۆمی پیتێندراو، پڕۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم و گرژییەکانی گەرووی هۆرمۆز لەبەردەم دان

"مایک واڵتز"، نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاند کە لە پەیوەندی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ، سێ دۆسییەی سەرەکی یۆرانیۆمی پیتێندراو، پڕۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم و گرژییەکانی گەرووی هۆرمۆز لەبەردەم دان.

واڵتز لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ کەناڵی "فاکس نیووز" جەختی کردەوە کە هیچ پاساوێک نییە بۆ ئەوەی کۆماری ئیسلامی یۆرانیۆم بە پێوانەی ٦٠ لەسەد بپیتێنێت.

بە ووتەی ناوبراو، تاران ئێستا خاوەنی بڕێک لەو یۆرانیۆمی پیتێندراوەیە کە دەکرێت ڕێگە خۆش بکات بۆ درووست کردنی ١٠ تا ١١ بۆمبی ئەتۆمی.

نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە تەواوی بانگەشەکانی ڕێژیمی ئێرانی لەسەر ئاشتی خوازانەبوونی پڕۆژە ئەتۆمییەکەی خستە ژێر پرسیارەوە و ووتی: "هیچ وڵاتێک لە جیهاندا نییە کە یۆرانیۆم تا ئەم ئاستە بەرزە بپیتێنێت و دواتر چەکی ئەتۆمی بەرهەم نەهێنێت، چونکە لە بنەڕەتدا هیچ هۆکارێکی دیکە بۆ گەیشتن بەم ئاستە لە پیتاندن بوونی نییە."
 

Paylas: