TR KU SO
FB X
Cîhan

مەسعوود پزیشکیان و دۆناڵد ترامپ یاداشتنامەی لێکگەیشتنیان واژوو کرد

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 19 Haziran 2026 02:18

PeyamaKurd - مەسعوود پزیشکیان و دۆناڵد ترامپ یاداشتنامەی لێکگەیشتنیان واژوو کرد

بەرەبەیانی پێنجشەممە، ئاژانسی ئێرنا ڕایگەیاند؛ مەسعوود پزیشکیان، سەرۆکی ئێران و دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، دەقی یاداشتنامەیەکی لێکگەیشتنیان بە شێوەی دیجیتاڵی واژوو کرد. ئەم یاداشتنامەیە کە بە "یاداشتنامەی لێکگەیشتنی ئیسلام ئاباد" ناسراوە، مەبەست لێی کۆتایی هێنانە بە جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران.

لای خۆیەوە سوزی وایڵز، سەرۆکی کارمەندانی کۆشکی سپی، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاشکرای کرد، دۆناڵد ترامپ لە کاتی مانەوەی لە فەڕەنسا و لە کاتی خوانێکی ئێوارە فەرمی دا لە کۆشکی ڤێرسای، یاداشتەکەی واژوو کردووە. وایڵز ئاماژەی بەوە کرد، ئەمە هەنگاوێکی گەورەیە بۆ ئەمریکا و جیهان، بەڵام ووتیشی: "٦٠ رۆژی داهاتوو بەهۆی گفتوگۆ لەسەر ووردەکارییەکان پڕ دەبێت لە ئالنگاری."

لەلایەکی دیکەوە شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان، رایگەیاند؛ رێککەوتنەکە دەست بەجێ چووەتە بواری جێ بەجێ کردنەوە. بەپێی ئەمەش،ئێران دەبێت دەست بەجێ گەرووی هورمز بەڕووی کەشتییەکان دا بکاتەوە و ئەمریکاش دەست بەجێ گەمارۆی دەریایی سەر بەندەرەکانی ئێران هەڵدەگرێت.

بڕیارە ئەمڕۆ هەینی، بە میوانداری پاکستان و بە پاڵپشتی قەتەر، مەراسیمێکی فەرمی لە سویسرا بۆ دەست پێکردنی گفتوگۆ تەکنیکییەکان بەڕێوەبچێت. هەردوولا رێککەوتوون لە ماوەی ٦٠ رۆژدا بگەنە چارەسەری کۆتایی و پابەند بن بە وەستاندنی هەموو جۆرە دوژمنایەتییەک لە سەرجەم بەرەکاندا

Paylas: