Cîhan
ناتانیاهوو سەبارەت بە حێزبۆڵڵا هۆشداری دەداتە دۆناڵد ترامپ
PeyamaKurd - ناتانیاهوو سەبارەت بە حێزبۆڵڵا هۆشداری دەداتە دۆناڵد ترامپ
ناتانیاهوو بە ترامپ ی ڕاگەیاندووە : ئەگەر حیزبۆڵا هێرشەکانی ڕانەگرێت، ئیسرائیل بەیرووت دەکاتە ئامانج
بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئێوارەی دووشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا بە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکای ڕاگەیاندووە؛ ئەگەر حیزبۆڵڵا کۆتایی بە هێرشەکانی بۆ سەر شار و هاووڵاتیانی ئیسرائیل نەهێنێت، ئەوا ئیسرائیل ئامانجەکانی لە ناو جەرگەی بەیروت دەپێکێت.
نەتانیاهۆ جەختی لەوە کردەوە کە هەڵوێستی ووڵاتەکەی لەمبارەیەوە جێگیرە و ناگۆڕێت، هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد کە سوپای ئیسرائیل بەپێی پلانە داڕێژراوەکانی پێشوو، بەردەوام دەبێت لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی لە باشووری لوبنان.