هۆشداری جێگری دۆناڵد ترامپ بە تاران : یاری بە کات مەکەن
PeyamaKurd - هۆشداری جێگری دۆناڵد ترامپ بە تاران : یاری بە کات مەکەن
جەی.دی ڤەنس، جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ڕۆژی هەینی و پێش بەڕێکەوتنی بۆ پاکستان ڕایگەیاند کە هیوادارە وتووێژەکان لەگەڵ ئێران ئەرێنی بن، بەڵام لە هەمان کات دا هۆشدارییەکی تووندی دایە تاران و ووتی : ''یاریمان پێ مەکەن.''
ڤەنس پێش جێهێشتنی واشینتۆن بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند : ''ئێمە پەرۆشی ئەنجامدانی وتووێژەکانین و پێمان وایە ئەنجامەکەی ئەرێنی دەبێت.'' ئەو ئاماژەی بەوەش کرد کە وەک چۆن سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان وتوویەتی، ئەگەر ئێرانییەکان بیانهەوێت بە نییەتێکی پاکەوە وتوووێژ بکەن، ئەوە واشینتۆن ئامادەی دەست پێشخەری و دۆستایەتییە، بەڵام ئەگەر بیانهەوێت کایە بە کات بکەن و فێڵ بکەن، ئەوە تیمی دانووستانکاری ئەمریکا بە هیچ شێوەیەک ئەو هەڵسوکەوتانە قەبووڵ ناکات.
بڕیارە وتووێژەکان ڕۆژی شەممە لە ئیسلام ئابادی پاێتەختی پاکستان بە شێوەیەکی ''ناڕاستەوخۆ'' بەڕێوە بچن.