Cîhan
هێزی ئاسمانی ئەمریکا بەهۆی لەدەست دانی دەیان درۆنی ڕیپەر لە بەرامبەر ئێران و حووسییەکان تووشی تەنگژە بووە
PeyamaKurd - هێزی ئاسمانی ئەمریکا بەهۆی لەدەست دانی دەیان درۆنی ڕیپەر لە بەرامبەر ئێران و حووسییەکان تووشی تەنگژە بووە
سەرچاوە سەربازییەکان ئاشکرایان کردووە هێزی ئاسمانی ئەمریکا بەپەلە هەوڵی دۆزینەوەی جێگرەوە بۆ درۆنەکانی جۆری (MQ-9 Reaper) دەدات دوای ئەوەی نزیکەی ٣٠ درۆنی لە ئۆپراسیۆنەکانی دا دژی ئێران لەدەست داوە لە پاڵ هۆکارەکانی تری زیادبوونی زیانەکان لە مۆڵگەکانی حووسییەکان دا
بەهۆی ڕاگرتنی هێڵی بەرهەمهێنانی ئەم جۆرە درۆنە سوپای ئەمریکا پلان دادەنێت ئەو فڕۆکانە بکڕێتەوە کە لای کۆمپانیای جەنەراڵ ئەتۆمیکس بە بێ بەکارھێنان ماونەتەوە بەڵام ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کەمتر لە ١٠ دانەیان لەبەرپەردەدان هاوکات ژمارەی درۆنەکانی مۆدێلی (MQ-9) لە سەرەتای ساڵی دارایی ٢٠٢٦دا لە ١٦٥ فڕۆکەوە بۆ نزیکەی ١٣٥ فڕۆکە لە ئێستادا کەمی کردووە