TR KU SO
FB X
Cîhan

هەواڵێکی گرینگ لە فڕانس ٢٤ ەوە سەبارەت بە هاووڵاتییەکی عێراقی 

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 16 Mayıs 2026 06:00

PeyamaKurd - هەواڵێکی گرینگ لە فڕانس ٢٤ ەوە سەبارەت بە هاووڵاتییەکی عێراقی 

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "فڕانس 24"، دەسەڵاتدارانی ئەمریکا هاووڵاتییەکی عێراقی بە ناوی موحەمەد باقر سەعد داوود ئەلسەعدی، بە پلاندانان بۆ لانیکەم 18 هێرشی "تیرۆریستی" لە ئەورووپا لە کاردانەوە بە شەڕی ئەمریکا دژی کۆماری ئیسلامی، دەستگیر و تۆمەتباریان کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ناوبراو تۆمەتبارە بەوەی دەستی هەبووە لە هێرشەکان لەوانە سووتاندنی بانکێک لە ئامستردام و کوشتنی چەند پیاوێکی جوولەکە لە لەندەن. مانگی ڕابردوو پلانی دانابوو هێرش بکاتە سەر کەنیسەیەک لە نیۆیۆرک و وێنە و نەخشەی ناوەندە جوولەکەکانی لە لۆس ئەنجلس و سکۆت سدەیل لە ویلایەتی ئاریزۆنا پێشکەش بە بریکارێکی نهێنی کرد. هەروەها تۆمەتبارە بە بەشداری کردن لە دوو هێرشی ئەم دوایی یەی کەنەدا، لەوانە هێرش کردنە سەر کەنیسەیەک و تەقەکردن لە کونسووڵخانەی ئەمریکا لە تۆرۆنتۆ لە مانگی ئازاردا.

Paylas: