TR KU SO
FB X
Cîhan

واڵ ستریت ژۆرناڵ : ترامپ لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕی سەرتاسەری نییە دژ بە ئێران

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 02 Temmuz 2026 04:23

PeyamaKurd - واڵ ستریت ژۆرناڵ : ترامپ لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕی سەرتاسەری نییە دژ بە ئێران


ڕۆژنامەی "واڵ ستریت ژۆرناڵ" بڵاوی کردەوە، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا پێی وایە هەڵگیرسانی شەڕێکی نوێی سەرتاسەری دژ بە تاران، ڕەنگە هەوڵەکانی هەڵوەشاندنەوەی پڕۆگرامی ئەتۆمی ئێران بخاتە مەترسییەوە.
ڕۆژنامەکە لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە ئاشکرای کردووە، ترامپ لەم قۆناغەدا تەنها لەگەڵ وەشاندنی گورزی سەربازی سنووردار دژ بە ئێرانە ئەگەر بێت و تاران یاداشتی لێک تێگەیشتن پێشێل بکات.
سەرڕای ئەوەی ووردەکاری بژاردەکانی شەڕی سەرتاسەری پێدراوە، ترامپ ڕێبازی دیپلۆماسی هەڵبژاردووە و لاری نییە لەوەی ئەگەر پڕۆسەی دانووستانەکان لەگەڵ ئێران لە وادەی دیاری کراوی خۆی (١٨ی ئاب) تێپەڕبکات، بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی نوێ.

Paylas: