TR KU SO
FB X
Cîhan

ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل : سوپای ئیسرائیل زیاتر لە ٧٠ دامەزراوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی حیزبۆلڵای لە باشووری لوبنان کردووەتە ئامانج

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 14 Haziran 2026 06:26

PeyamaKurd - ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل : سوپای ئیسرائیل زیاتر لە ٧٠ دامەزراوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی حیزبۆلڵای لە باشووری لوبنان کردووەتە ئامانج
 

ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە پەیامێکدا ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، سوپای ئیسرائیل زیاتر لە

٧٠ دامەزراوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی حیزبۆلڵای لە باشووری لوبنان کردووەتە ئامانج.

ھەروەھا سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لەم دوایی یانەدا زیاتر لە ١٠ فەرماندەی مەیدانی حیزبۆڵڵای لوبنانیان کوشتووە، کە سەرکردایەتی هێرشەکانی ئەو ڕێکخراوەیان دژی هێزەکانی ئیسرائیل دەکرد.

یەکێک لە دیارترین فەرماندە کوژراوەکان، "حاج سەلامە" فەرماندەی یەکەی ناسری حیزبۆڵڵا لە باشووری لوبنان بوو. سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگ دوای کوشتنی سەلامە، دوو شوێنگرەوەی ئەویش بە ناوەکانی "مەهدی بەزی و ئەشرەف سەلووم" یەک لە دوای یەک لەناو براون.

Paylas: