TR KU SO
FB X
Cîhan

ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران : ئەمریکا هیچ ڕاستگۆییەکی لە ڕەفتارەکانی دا بەرامبەر گەلی ئێران پیشان نەداوە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 25 Haziran 2026 05:55

PeyamaKurd - ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران : ئەمریکا هیچ ڕاستگۆییەکی لە ڕەفتارەکانی دا بەرامبەر گەلی ئێران پیشان نەداوە

ئیسماعیل بەقایی، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە پەیامێک دا ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی ئەمریکا گرت و هەڵوێستی ووڵاتەکەی سەبارەت بە ڕێککەوتن و یاداشتە دوولایەنەکان ڕوون کردەوە:

ڕایگەیاند کە دەسەڵاتی ئەمریکا لە ڕەفتارەکانی دا بەرامبەر بە ئێران ڕاستگۆ نەبووە، بەڵام ئێران بە نیازپاکی هاتووەتە ناو پرۆسەی دیپلۆماسی و یاداشتی لێکتێگەیشتنی واژوو کردووە.

ئاماژەی بەوە کرد کە لێدوانە دژبەیەکەکانی بەرپرسانی ئەمریکا لەسەر یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە، بێ متمانەیی ئێرانییەکان کەم ناکاتەوە و تەنها پێشێلکارییەکانی ڕابردوو بیر دەهێنێتەوە.

 جەختی لەوە کردەوە کە پرەنسیپی "بەڵێن بەرامبەر بەڵێن" پێویستی بە جێبەجێ کردنی پابەندبوونە دوولایەنەکانە و دەبێت لە هەر لێکدانەوەیەک کە دژی دەقی ڕوونی یاداشتەکە بێت، خۆپارێزی بکرێت.

Paylas: