ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران : ئاڵوگۆڕی پەیامەکان هێشتا بەردەوامە
PeyamaKurd - ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران : ئاڵوگۆڕی پەیامەکان هێشتا بەردەوامە
باقری ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا ڕایگەیاند ئێمە لە سەرەتاوە دەمانزانی کە لە دۆخی نەبوونی متمانەدا دانووستان دەکەین دانووستان لە ناو جەرگەی گومان و بەدگومانییەکی تووندەوە دەستی پێکردووە و ئاڵوگۆڕی پەیامەکانیش لە ناو دەستی ئەم دۆخەدا بەڕێوەدەچێت دەبێت ئەوەمان لەبیر بێت کە دیپلۆماسی جێگرەوەی هێز نییە
خاڵی دووەم ئەوەیە کە دانووستان یان دیپلۆماسی خۆی نیشانە یان بەرهەمی متمانەی نێوان لایەنە دانووستانکارەکان نییە دەبێت ئەمانە لە یەکتر جیا بکەینەوە
لە دۆخێکی ئاوامان دا کە لایەنی بەرامبەر بە بەردەوامی تێڕوانینەکانی خۆی دەگۆڕێت و داواکاری نوێ یان دژ بەیەک دەخاتە ڕوو و هەروەها پەیامی میدیایی جیاواز و دژ بەیەک دەنێرێت سرووشتییە کە ئەم دۆخە ببێتە هۆی درێژبوونەوەی پرۆسەی دانووستانەکە
ئێمە ناتوانین ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی وەک دوو کاراکتەری جیاواز سەیر بکەین هەر شتێک لە لوبنان ڕوودەدات بە دڵنیایی یەوە ئەمریکا پایەیەکی جێگیرییەتی