وەزیری جەنگی ئەمریکا پەیامی گرینگی ترامپ سەبارەت بە دەسەڵاتدان بە هێزی دەریایی ئەو ووڵاتە بەم شێوەیە ڕادەگەێنێت
PeyamaKurd - وەزیری جەنگی ئەمریکا پەیامی گرینگی ترامپ سەبارەت بە دەسەڵاتدان بە هێزی دەریایی ئەو ووڵاتە بەم شێوەیە ڕادەگەێنێت
📌سەرۆک ترامپ دەسەڵاتی بە هێزی دەریایی ئەمریکا داوە کە هەر بەلەمێکی خێرای ئێرانی کە هەوڵی مین ڕێژکردنی ئاوەکە یان پەکخستنی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز بدات، لەناوببەن و بیخەنە خوارەوە.
📌وەزیری جەنگی ئەمریکا لە درێژەی قسەکانی دا ڕایگەیاند :جەنگ لە بنەڕەت دا تووندوتیژییە.
📌باوەڕمان بە ئاشتی هەیە لە ڕێگەی هێزەوە.
📌ئێران دەرفەتێکی مێژوویی هەیە بۆ ئەوەی گرێبەستێکی جیددی بکات و تۆپەکە لە گۆڕەپانەکەیان دایە.
📌ئێمە هیچ پەلەیەکمان نییە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران.
📌گەمارۆی ئێران بووەتە جیهانی.
📌تەنها چەند ڕۆژێکی تر کەشتییەکی تری فڕۆکە هەڵگر دەچێتە پاڵ گەمارۆی ئێران ەوە.
📌تاکە پرۆسەی بیرکردنەوەم ئەوەیە دڵنیا بم لەوەی جەنگاوەرەکانمان هەموو شتێکیان هەیە کە پێویستیان پێیەتی....
📌تاکە دامەزراوەیەک کە پێویستە هەموو ساڵێک خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی وەربگرێت، سوپای ئەمریکایە.