Cîhan
وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا جەختی لەسەر دەست پێکردنی دانووستانەکان لەسەر ئۆکراین دەکاتەوە
PeyamaKurd - وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا جەختی لەسەر دەست پێکردنی دانووستانەکان لەسەر ئۆکراین دەکاتەوە
🔸وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا یۆهان وادفول ڕایگەیاند کە ئەم ساتەی ئێستا گونجاوترین کاتە بۆ دەستپێکردنی دانوستان بۆ چارەسەری ململانێکانی ئۆکرانیا.
🔸سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەڵمانیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکانی وڵاتدا ئەمەی ڕاگەیاند.
🔸بە بۆچوونی ئەو، نابێت وڵاتانی ئەوروپا گفتوگۆکان لەسەر ڕەوتی ئەگەری دانوستانەکان دوابخەن.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا جەختی لەوە کردەوە: پێمان وایە ئێستا باشترین کاتی دانوستانە.
🔸ئاماژەی بەوەشکرد، نابێت بابەتی دانوستان بەتەواوی بۆ ئەمریکا جێبهێڵرێت.