TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل : ئەرکی ئیسرائیل گۆڕینی ڕژیمی ئێران نییە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 08 Mayıs 2026 06:02

PeyamaKurd - وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل : ئەرکی ئیسرائیل گۆڕینی ڕژیمی ئێران نییە

"گیدئون ساعر"، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ میدیای "دی ڤێڵت"ی ئاڵمانی ڕایگەیاند، کە داهاتوو و چارەنووسی سیاسی ئێران تەنیا گەلان و خەڵکی ئەو ووڵاتە بڕیاری لەسەر دەدەن و ئەرکی ئیسرائیل نییە ڕێژیم بگۆڕێت.

ساعر ئاماژەی بەوە کرد کە کۆماری ئیسلامی بە تووندی سەرکوتی ناڕەزایەتییەکانی کردووە و بەهۆی کوژران و دەست بەسەرکرانی دەیان هەزار کەس، ئێستا بۆ خەڵک دژوارە بێنەوە سەر شەقام، بەڵام جەختی کردەوە کە "حکوومەتە ستەمکارەکان بۆ هەتاهەتایە نامێننەوە و ئێران بەرەو قەیرانێکی گەورەی ئابووری هەنگاو دەنێت".

سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەش، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل وتی: "ئێمە پاڵپشتی لە هەوڵە دیپڵۆماسییەکانی دۆناڵد ترامپ دەکەین، بەو مەرجەی ئێران تەواوی یۆرانیۆمی پیتێندراو لە وڵات بباتە دەرەوە و چیتر پیتاندن ئەنجام نەدات".
 

Paylas: