١٢ ووڵاتی عەرەبی داوای دەست بەجێی ڕاگرتنی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ووڵاتەکانیان دەکەن.
PeyamaKurd - ١٢ ووڵاتی عەرەبی داوای دەست بەجێی ڕاگرتنی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ووڵاتەکانیان دەکەن.
بەیاننامەی هاوبەشی ١٢ ووڵاتی عەرەبی و ئیسلامی لە ڕیاز؛ داوای ڕاگرتنی خێرای هێرشەکان و شەرمەزارکردنی کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی
دوای کۆبوونەوەیەک لە ڕیازی پایتەختی سەعوودیە، وەزیرانی دەرەوەی ١٢ ووڵاتی عەرەبی و ئیسلامی بە دەركردنی بەیاننامەیەکی هاوبەش، خوازیاری ڕاگرتنی دەست بەجێی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی و پابەندبوون بە یاسا نێودەوڵەتییەکان بوون.
لەو بەیاننامەیەدا هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ووڵاتانی کەندئاوی فارس، ئوردن، کۆماری ئازەربایجان و تورکیا بە تووندی شەرمەزار کرا و جەخت لەوە کرایەوە کە ئەم هێرشانە ناوچەی نیشتەجێبوون و ژێرخانی مەدەنی، لەوانە دامەزراوە نەوتییەکان، كارگەی ئاوی شیرین، فڕۆکەخانەکان، بینای نیشتەجێبوون و شوێنە دیپلۆماسییەکانیان کردۆتە ئامانج.
هەروەها وەزیرانی دەرەوەی ئەو ووڵاتانە هێرشەکانی ئیسرائیل یان بۆ سەر لوبنان شەرمەزار کرد و جەختیان لە پاراستنی ئاسایش و یەکپارچەیی خاکی لوبنان کردەوە.