Cîhan
پشتڕاست كردنەوەی كوژرانی ٧ فەرماندەی باڵای ئێران لە لایەن خودی کۆماری ئیسلامی یەوە
پەیامی کورد ... پشتڕاست كردنەوەی كوژرانی ٧ فەرماندەی باڵای ئێران لە لایەن خودی کۆماری ئیسلامی یەوە
کۆماری ئیسلامی ئێران بە فەرمی کوژرانی حەوت فەرماندەی باڵای سەربازی و هەواڵگری پشتڕاست کردەوە؛ ئەو کەسانەی کە لە بازنەی نزیکی سەرکردایەتی و ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان دا بوون:
- سەردار محەممەد شیرازی، بەرپرسی دیوانی فەرماندەی گشتی
- سەردار ساڵح ئەسەدی، جێگری هەواڵگری لە ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان
- ئەمیر سەرلەشكر خەلەبان موحسن دەرەباغی، جێگری ئامادەکاری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان
- سەردار ئەکبەر ئیبراهیم زادە، جێنشینی بەرپرسی نووسینگەی فەرماندەی گشتی
- سەردار غوڵامڕەزا ڕەزایی یان، بەرپرسی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی فەراجا
- سەردار بەهرام حسێنی مۆتەلق بەرپرسی بەشی پلاندانان و ئۆپراسیۆنەکانی جێگری ئۆپراسیۆنەکانی ئەرکانی گشتی
- سەردار حەسەن عەلی تاجیک، بەرپرسی بەشی ئامادەکاری لە ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان