پەیامی بێنیامین ناتانیاهوو سەبارەت بە کوژرانی چوار سەربازی ووڵاتەکەی
PeyamaKurd - پەیامی بێنیامین ناتانیاهوو سەبارەت بە کوژرانی چوار سەربازی ووڵاتەکەی
بێنیامین ناتانیاهوو، سهرۆك وهزیرانی ئیسرائیل، له تۆڕی كۆمهڵایهتی ئێكس پهیامێكی لهبارهی كوژرانی چوار سهربازی ووڵاتهكهی بڵاوكردووتهوه كه یهكێكیان فهرمانده بووە.
به ووتەی ناتانیاهوو، لە دوای هێرشەكهی حیزبۆڵڵا، کە پێشێلکارییەکی زەق و ئاشکرای ئاگربەستە، شەوی ڕابردوو ڕێنمایی داوهتهوه سوپای ئیسرائیل کە بە تووندی لە حیزبوڵڵا بدهن.
باسی لەوەش كردووە كە سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر زیاتر لە ٨٠ ئامانجی حیزبۆڵڵا و دەیان چەکداری کوشت. لە درێژەدا، سوپای ئیسرائیل بەیانی هەینی هێرشی کردە سەر چەند بارەگایەکی فەرماندەیی حیزبۆڵڵا لە بیقاع.
ھەروەھا دەڵێ ڕێنمایی یەكانم ڕوونن: ئیسرائیل هیچ هێرشێک بۆ سەر سەربازەکانمان یان خاکەکەمان قبوڵ ناكات و حیزبۆڵڵا باجێکی زۆر قورسی ئەم هێرشانەی دهدات. سوپای ئیسرائیل کار دەکات بۆ پووچەڵ کردنەوەی هەر هەڕەشەیەک لەسەر هێزەکانمان و خاکەکەمان.
وهك ئهوهی پێشتر ڕوونم كردووەتهوه، ئیسرائیل لە پشتێنەی ئەمنی له باشووری لوبنان دەمێنێتەوە تا ئەو کاتەی کە پێویست بۆ شارهكانی باکووری ووڵاتهكهمان پێویست بێت.