پەیامی قاڵیباف سەبارەت بە ڕەوشی شەڕ و گەمارۆوەکانی ئەمریکا
PeyamaKurd - پەیامی قاڵیباف سەبارەت بە ڕەوشی شەڕ و گەمارۆوەکانی ئەمریکا
قاڵیباف دوژمن دەیەوێت لە ڕێگەی فشاری ئابووری و میدیایی یەوە شکستی سەربازی خۆی قەرەبوو بکاتەوە
موحەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند کە لە قۆناغی نوێی جەنگەکەدا دوژمن لە ڕێگەی فشاری ئابووری و کەمپەینی میدیایی یەوە هەوڵی درووست کردنی دووبەرەکی و لەناوبردنی یەکڕیزی ووڵاتەکە دەدات تا شکستی سەربازی خۆی قەرەبوو بکاتەوە و ناچارمان بکات خۆمان بەدەستەوە بدەین بەڵام ئەمە خەیاڵێکی پووچە ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە گەلی گەورەی ئێران دەزانێت لە قۆناغێکی هەستیار و مێژوویی دا وەستاوە و لە دژی دوژمنێکی خوێن ڕێژ دەجەنگێت کە دەیەوێت ئێران و ئیسلام لەناو ببات جەختیشی کردەوە کە گرینگترین هۆکاری سەرکەوتن لەم شەڕەدا پاراستنی هاوپەیوەندی و یەکڕیزی گەلە کە بووەتە هۆی پاشەکشەکردنی دوژمن لە پاڵ هێزی سەربازی شەڕکەران دا
هەروەها ووتی : تاران لەگەڵ هیچ رێککەوتنێک لەگەڵ ئەمریکادا ناکات ئەگەر مافی گەلی ئێرانی تێدا دەستەبەر نەکرابێت.
ووتیشی، نە متمانەیان بە قسەکانی ئەمریکا هەیە و نە بە بەڵێنەکانیشیان.