TR KU SO
FB X
Cîhan

پەیامی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا سەبارەت بە گەرووی هورموز و ئێران

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 08 Mayıs 2026 05:45

PeyamaKurd - پەیامی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا سەبارەت بە گەرووی هورموز و ئێران

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی فەڕەنسا، ژان نۆئێڵ بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕۆژی پێنجشەممە جەختی کردەوە کە تا ئەو کاتەی ڕێڕەوێکی وەک گەرووی هۆرمۆز داخرابێت، هیچ گەمارۆیەک لاناچێت و پێویستە ئەم گەروویە لە ماوەیەکی کورت دا بکرێتەوە.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا هۆشداری دا کە گەرووی هۆرمۆز "سەرمایەیەکی هاوبەشی مرۆڤایەتییە" و نابێت دابخرێت یان وەک ئامرازێک بۆ "باج وەرگرتن" بەکار بهێندرێت.

هەروەها ئاماژەی بە جێگیرکردنی کەشتی فڕۆکەهەڵگری "شارل دۆگۆل" لە ناوچەی کەندئاو کرد وەک پەیامێکی دیپلۆماسی بەهێز و جەختی کردەوە کە هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکانی فەڕەنسا و ژێرخانە مەدەنییەکان، "قبووڵ نەکراو و مەحکوومە".

 

Paylas: