Cîhan
کۆماری سێدارە دوو بەندکراوی دیکەی کوشت؛ محەممەد مەعسوومشاهی و حامد وەلیدی لە سێدارە دران
PeyamaKurd - کۆماری سێدارە دوو بەندکراوی دیکەی کوشت؛ محەممەد مەعسوومشاهی و حامد وەلیدی لە سێدارە دران
ئاژانسی هەواڵیی سەر بە دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند کە محەممەد مەعسوومشاهی و حامد وەلیدی بە تۆمەتی پێوەندی بە تۆڕی سیخوڕی پەیوەست بە مووسادەوە، دوای بەڕێوەچوونی چەند دانیشتن و پشتڕاست کردنەوەی ئەو بڕیارە لە دادگای باڵا لە سێدارە دراون. کۆماری سێدارە بەبێ بڵاوكردنەوەی وردەکاریی ڕوون و سەربەخۆی پرۆسەی دۆسیەکە، ئەو دوو کەسەی لەسێدارە دا و جارێکی دیکە ئامێری کوشتنی دادوەری خۆی خستە بواری جێبەجێ کردنەوە.