Cîhan
کەشتییەکی بەریتانیا لە گەرووی هورمز کرایە ئامانج
PeyamaKurd - کەشتییەکی بەریتانیا لە گەرووی هورمز کرایە ئامانج
چوارشەممە ١١ی ئادار ، دەستەی کارپێکردنی بازرگانی دەریایی بەریتانیا کە سەر بە سوپای ئەو ووڵاتەیە، " (UKMTO) ڕایگەیاند، کەشتییەکی بارهەڵگر لە گەرووی هورمز ڕووبەڕووی هێرشێک بووەتەوە و بەهۆی پێکرانی بە مووشەکێکی نەناسراو، ئاگری گرتووە.
بەپێی ڕاگەێنداوەكە قەبارەی زیانەکان لە ئێستادا نەزاندراوە، بەڵام لێکۆڵینەوە بەردەوامە و تەواوی ئەندامانی تاقمەکە سەلامەتن.
ئەمە لە کاتێک دایە، لە سەرەتای سەرهەڵدانی جەنگی ئێران، سوپای پاسداران گەرووی هورمزی داخستووە و ڕێگە بە هیچ کەشتییەکی بازرگانی ووڵاتان نادات پێی دا تێپەڕن.
لە ماوەی ١٢ رۆژی ڕابردوودا، ژمارەیەک کەشتی بازرگانی لە لایەن سوپای پاسدارانەوە کراونەتە ئامانج، چونکە ویستبوویان بە گەرووەکەدا تێپەڕن.