Kurdistan
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.6 پلەی رێختەر باکووری کوردستانی هەژاند
PeyamaKurd - بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.6 پلەی رێختەر باکووری کوردستانی هەژاند
سەرۆکایەتی کارەسات و فریاکەوتنی تورکیا “ئافاد” ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.6 پلە بە پێوەری رێختەر شارەدێی "بەتاڵگازی" سەر بە پارێزگای مەڵەتی هەژاندووە و لە چەند پارێزگایەکی دەورووبەریش هەستی پێکراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی و ماددی تۆمار نەکراوە.
بەپێی ڕاگەێندراوەكەی ئافاد، بوومەلەرزەکە چوارشەممە، لە کاتژمێر 9:00ـی بەیانی لە شارەدێی بەتاڵگازی لە مەڵەتی ڕوویداوە. بەهۆی بەهێزی گوڕەکەیەوە، دانیشتوانی پارێزگاکانی سەمسوور، خارپێت، دێرسیم و ئوورفا ھەستیان پێكردووە.
له ئێستا هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە تۆمار نەکراوە.