بەردەوامی دەست بەسەرکران و نادیاربوونی چارەنووسی دوو کەس لە پیرانشار
PeyamaKurd - بەردەوامی دەست بەسەرکران و نادیاربوونی چارەنووسی دوو کەس لە پیرانشار
چارەنووسی دوو هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی "مەحیەدین مەعرووفنیا" و کوڕەکەی، "بێهنام مەعرووفنیا"، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە حەوتوویەک بەسەر دەست بەسەرکرانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، بە نادیاری ماوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتێک"، سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ئەم دوو هاووڵاتییە، ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم لە پێدانی هەر چەشنە زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و بارودۆخیان خۆ دەبوێرن.
ئەم ناروونیە لە کاتێک دایە کە بنەماڵەی مەعرووفنیا (قەلاش) لە دۆخێکی نالەباری دەروونی دا بەسەر دەبەن.
مەحیەدین مەعرووفنیا و بێهنام مەعرووفنیا، حەوتووی ڕابردوو بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم دەست بەسەر کراون و لە کاتی دەست بەسەرکرانیانەوە تا ئێستا، لە مافە سەرەتاییەکانی وەک دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی تەلەفۆنی یان چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.